كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپهروهرو تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتنی كوردستان له ناوچه‌ی مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری كوردستان و كورد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ به‌فرانبار، محه‌ممه‌د ئاغای سۆهرابی ناسراو به محه‌ممه‌د ئاغای یاڵاوای سهرێو، مامی شه‌هید حه‌سه‌ن سۆهرابی به‌هۆی نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تاران ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان كرد.
خوالێخۆشبوو محه‌ممه‌د ئاغا له ساڵه‌کانی ٥٩ تا ٦٣ ی هه‌تاوی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی مه‌حاڵی ئاختاچی له مه‌هاباد بوو و به‌رپرسایه‌تیی حیزبی له‌و ناوچه‌یه‌دا وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تێکی زۆری به ڕێکخراوه حیزبییهکانو هێزی پێشه‌واو کۆمیته شارستانی مه‌هاباد کرد‌و دوای وازهێنان له کاری حیزبیش تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به ڕێبازی كوردایه‌تی مایه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی محهممهدئاغای یاڵاوا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو خه‌ڵكی ئاوایی یاڵاوا دهكاو خۆی به شهریكو به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.