وەستا کەریم جەهانگیری ناسراو بە کەریم بەفراو کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵایەتیی شاری مەهابادو باوکی شەهید جەلال جەهانگیری، مامۆستای شۆڕش کۆچی دوایی کرد.
وه‌ستا کەریم بەفراو که ڕۆژی شه‌ممه، 3 ی ڕێبه‌ندان کۆچی دوایی کرد، کەسایەتییەکی نیشتێمانپەرەوەرو سادق‌و دڵسۆز‌و باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان‌و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی شاری مەهابادو ناوچەکانی شاروێران‌و شاماتو مه‌حاڵ بوو.
وەستا کەریمو بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌هۆی خۆشناویو ریزه‌وه جێی حورمەتی تێکڕای چین‌و توێژەکانی خەڵکی مەهاباد بوون. برای هەرەگەورەی وەستا کەریم، خوالێخۆشبوو کاک قادر پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بوو و خوالێخۆشبووش کاک حوسێن برا گەورەکەی دیکه‌ی بابی شەهید عەلی جەهانگیری، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە کۆماری ئیسلامی لەسەرەتای شۆڕشدا ئێعدامی کرد. وەستا کەریم سەرەڕای نەخوێندەواری مرۆڤێکی لێهاتوو، قسەزانو ئاگاداری دۆخی خەباتی نەتەوەی کورد بوو.
ئه‌و شانازیی به‌وه ده‌کرد که باوکی شه‌هید جه‌لال جههانگیرییهو هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی به چاوی جه‌لالی کوڕی چاو لێده‌کردو تا دوا هه‌ناسه به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌که‌ی بوو، ئه‌و وه‌سیه‌تی کردبوو که دوای مردنی له‌لای کوڕه شه‌هیده جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی بنێژرێ که ساڵی 61 به خۆمپاره هێزه‌کانی ڕێژیم له ئاوایی قونقه‌ڵا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری وه‌ستا که‌ریم ده‌کا و خۆی به شه‌ریکه خهمو ماته‌میان ده‌زانێ.