خه‌ڵکی گوندی رهحیمخان که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له ئاوی به‌نداوی کانی مه‌ملی له پشتی ئه‌و ئاواییه که‌لک وه‌رده‌گرن، ئاوه‌که‌یان لێ ههڵبڕاوهو تووشی کێشه‌ی زۆری کردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی مه‌یدانیی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له ئاوایی ڕه‌حیمخان له ئاڵه‌شینی بۆکان چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا به‌نداوی کانی مه‌ملی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی کانیاوه‌کانی ” خۆش گێلدی” لێدرا، ئه‌و به‌نداوه به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاو بۆ به‌روبومی کشتوکاڵیی ڕه‌حیمخان لێدرا، به‌ڵام ئێستا که‌سێکی خه‌ڵکی “گۆکته‌په” به‌ناوی عه‌زیز بازیار پشتئوستوور به قه‌سیم عوسمانی، نوێنه‌ری شاری بۆکانو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم سه‌رچاوه‌ی ئاوی کانی مهملیی وشک کردوه‌و ئاوی ” خۆشگێلدی”ی بۆ خۆی ڕاکێشاوه‌و جوابی که‌سیش ناداته‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دێکۆمێنتانه‌ی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه بینیویه‌تی، دادگای بۆکانو ته‌نانه‌ت دادگوسته‌ریی پارێزگا له ورمێ‌ش به قازانجی خه‌ڵک ده‌نگی داوه‌و کێشه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌نده‌یی خه‌ڵک بڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌زیز بازیاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به دهستو پێوهندییهکانیو یه‌ک له‌وان قه‌سیم عوسمانی له به‌رامبه‌ر بڕیاری دادگاش وه‌ستاوه‌و خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه‌ی له‌و مافه‌یان بێبه‌ش کردوه.
جێی باسه که گوندی ڕه‌حیمخان ٤٠٠ ماڵه‌و زیاتر له ٣ هه‌زار که‌س دانیشتووی هه‌یه‌و زیاتر له ٨٠ ساڵه قه‌باڵه‌ی ڕه‌سمییان بۆ که‌لکوه‌رگرتن له ئاوی خۆشگێلدی هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا به هۆی ملهوڕی‌و ده‌ستڕۆیشتوویی که‌سێکی پشتئه‌ستوور به نوێنه‌ری شاری بۆکان بۆ کاروباری وهزیڕیو کشت‌و کاڵییان تووشی کێشه هاتوون.