مەلاکەریمی هەباساوە، کەسایەتیی نیشتمانپەروەرو ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد شەوی هەینی لەسەر شەممە، ٢٦ ی بەفرانبار مەلاکەریمی زەندی، ناسراو بە مەلاکەریمی هەباساوە خەڵکی گوندی هەباساوەی بۆکان کۆچی دوای کرد.
مامۆستا مەلا کەریم مامۆستایەکی ئاینیی نیشتمانپەروەرو لە سەرەتاوە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو. ئەو لەنێو خەڵکدا خۆشەویستو جێی متمانە بوو. دڵی بۆ رزگاری گەلەکەیو نیشتمانەکەی لێدەداو لاوانو کەسانی دەوروبەری بۆ نیشتماندۆستیو کوردایەتی هان دەدا. ماڵی مامۆستا مەلاکەریم لە ڕۆژە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا هەمیشە بۆ هێزی پێشمەرگە کراوە بوو؛ ئەو لەو کاتانەشدا بە قسەی خۆشو هاندانی پێشمەرگە بۆ خەبات دژی داگیرکەران، ورەی پێشمەرگەکانی زیاتر دەبردە سەرێ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری مامۆستا مەلا کەریمی هەباساوا دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ