کۆمه‌ڵێک له هونهرمهندانو چالاکانی شاری مه‌ریوان له ماڵی عهینهددین ڕێزیان له‌و هونه‌رمه‌نده دهنگخۆشو خۆشناوه‌ی کورد گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندان، نووسهرانو ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی شوڕای شاری مه‌ریوان به مه‌به‌ستی رێزگرتن له خزمه‌ته هونه‌رییه‌کانی عه‌ینه‌دین، له ماڵێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده کۆبوونه‌وه‌و ڕێزیان لێگرت.
هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین یه‌کێک له گۆرانیبێژه دهنگخۆشو خۆشناوه‌کانی مه‌ریوانه که ماوه‌ی ٥٠ ساڵه خزمه‌تی فهرههنگیو هونه‌ریی شارهکهیو نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کاو؛ له‌و پێناوه‌دا ئازار‌و جه‌زره‌به‌ی زۆری کێشاوه.
هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین ساڵی ١٣٣٩ له گوندی دزلی له شاری مهریوانو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژارو دهسکورتدا له دایک بوو. هێشتا ساڵێکی ته‌واو نه‌کردبوو که به‌هۆی نه‌خۆشی چاوه‌کانی له ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه ڕێگر له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئه‌وداو به‌هۆی زهحمهتو کۆڵنه‌دانی توانی جێگای شیاوی خۆی له کاروانی هونه‌ری کوردی‌دا ببینێته‌وه.