Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۷ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۷ | 18/03/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

داخرانی ڕێگەی ٧٠٠ ئاوایی سنە بە هۆی بارینی بەفرو باڕن

03/01/2016 | 02:51:28
+A
-A

بەهۆی بارینی بەفری قورس، ڕێگەوبانی ٧٠٠ ئاوایی له‌ پارێزگای سنە داخران.
هەروەها بە هۆی بارینی بەفری قورس، خزبوونی جادەكان‌و هەوای نالەبار، باخجه‌ی ساوایان‌و قوتابخانەكانی سەرەتایی شارەكانی بانە، بیجار، مەریوان‌و سەقز شارو دێ داخران.
لە لایەكی دیكەوە لەلایەن پۆلیسی ڕێگەوبانەوە ڕاگەیەندراوە که‌ هاتوچۆی هێندێك لە جادەكانی پارێزگای سنە بە هۆی بارینی بەفرەوه‌ قەدەغەیەو لە هێندێك شوێنی دیكەش بە كەلوپەلی زستانیی پێویست دەتوانن كارەكانیان ڕاپەڕێنن.
هەورەها لە شاری پیرانشاریش بە هۆی بارینی بەفرێكی قورس‌و هەوای سارد بەرقی ئەم شارەش پچڕاوه‌. كاربەدەستان پێوەندیدار دەڵێن لە هێندێك لە شوێنە بەرزەكانی ئەم شارە زیاتر لە ٢ میتر بەفر باریوە.
فەرمانداری سەقزیش ڕایگەیاندوه‌ كە بە هۆی بارینی ئەم بەفرە قورسە ڕێگەی سەدی ٧٠ ی سه‌رجه‌م ٢٧٤ ئاوایی ئەم شارە گیراون‌و بەرقی ٤٠ ئاوایش پچڕاوە.
شایانی باسە كە پارێزگای سنە نزیك بە ٨ هەزار كیلۆمیتر جادەی هەیە كە سەدی ٩٠ی لە ناوچە شاخاوییەكان هەڵكەوتووە. هەروەها ئەم پارێزگایە ٤٠ گەردەنەی گرینگ‌و ١٥ ناوچەی مەترسیداربە ڕووخانی ڕنووی بە درێژایی ٨ تا ١٠ كیلۆمیتروە هەیە.