Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲۷ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۷ | 18/03/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

وەدینەهاتنی بەڵێنیی پیشەسازیی پێترۆشیمی لە پارێزگای ئیلام

03/01/2016 | 02:47:17
+A
-A

ئیلام سه‌ره‌ڕای هەبوونی سەدی ١١ی پاشەكەوتی نەوت‌و گازی ئێران‌و به‌ڵێنی كاربەدەستان به‌ کردنی به‌ جەمسەری سێهەمی پێترۆشیمی لە ئاستی ئێران‌دا، به‌ڵام پشتگوێ خراوه‌و واده‌ی جێبەجێ‌كردنی كۆمەڵێك گەڵاڵەو پڕۆژەی نوێی نەوتیش که‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ درابوو، نه‌هاته‌ دی.
چالاكانی سیاسی لەم پارێزگایە دەڵێن سەرەڕای زه‌رفییه‌تی زۆری ئەم پارێزگایە لە بوارەكانی نەوت‌و گازو هەبوونی مەیدانە نەوتی‌یە هاوبەشەكانی وەك ئازەر و چنگۆڵە لە شاری مێهران، ئەم پڕۆژانە پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بە بیانووی نەبوونی بوودجە هێشتا هیچ بەرهەمێكیان نەبووە.
جگە لەم گەڵاڵەو پڕۆژانەش قەراربوو پڕۆژەكانی وەك پێترۆشیمیی دێهلۆران و سەرمایەدانان لە چەندین پڕۆژەی نەوت و گاز لەم پارێزگایە ئەنجام بدرێ و ئەم پارێزگایە لە ئاستی ئێراندا بكرێتە جەمسەری سێهەم بەڵام هێشتا ئەم وادەو بەڵێنیانە نەهاتونەتەدی و هەر لەسەر كاغەزو لە چوارچێوەی قسەدا ماونەتەوە.