ئه‌ندامێکی دلسۆزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، ١٢ ی به‌فرانبار، خاتوو عه‌زیمه دۆغه، ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و هاوسه‌ری کاک ڕه‌حمان مه‌حموودی، پێشمه‌رگه‌ی حیزب له شاری بۆکان، به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو عه‌زیمه ماوه‌ی چه‌ند مانگێک بوو به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت له سه‌ر ئیزنی حیزب بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکی گه‌ڕابۆوه نێوخۆی وڵات، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌که‌ی بڕستی لێبڕیو به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
خاتوو عه‌زیمه ژنێکی به‌بیروباوه‌ڕو خۆڕاگر بوو، ئه‌و کاتێک که مێرده‌که‌ی به تاوانی ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموکڕات ماوه‌ی ٢٠ ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به ئیمانی پته‌وو وره‌ی پۆڵایین پشتی مێرده‌که‌ی گرت‌و ماوه‌ی زیاتر له ٨ ساڵ به ئه‌رک وه‌خۆگری ئه‌و قۆناغه ناخۆشه‌ی تێپه‌ڕاندو به‌کارو نه‌سره‌وتن هه‌موو سه‌ختییه‌کانی ژیانی به‌زاند، تا ئه‌و کاته‌ی کاک ڕه‌حمان خۆی له زیندان ده‌رباز کرد‌و خۆیان گه‌یانده‌وه ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی ئه‌و ئه‌ندامه دڵسۆز‌و خه‌باتکاره‌ی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خاتوو عه‌زیمه، به تایبه‌ت کاک ڕه‌حمان مه‌حموودی، هاوسه‌ری به‌ڕێزیان ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.