بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی قوتابخانەكانی ئیلام گوتی، کەمیی قوتابخانەو پۆلەکانی خوێندن لە ئیلام زۆر دیارو بەرچاوەو دەبێ بە جیددی بیر لە چارەسەرکرنی بکرێ.
سەعید هۆژەبری، لە نێو كۆڕی هەواڵنێراندا گوتی زیاتر لە ١٣٠٠قوتابخانەو شوێنی پەروەردەیی لە ئیلام هەیە کە کەمترین کەرەستەو ئیمکاناتی پەروەردەیییان بۆ دابین کراوەو جیا لە پێویستیی ئەو شوێنانە بە نۆژەنكردنەوە، دەبێ ئیمکاناتی پەروەردەیی سەردەمیان بۆ دابین بکرێ.
ناوبراو گوتی بڕی قوتابخانەو ئیمكاناتەکان لە ئیلام وەڵامدەری پێداویستییەکانی ئەمڕۆی ئەم پارێزگایە نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە، پەرەپێدانو كەلوپەلەكانی قوتابخانەكانی ئیلام گوتی، سەرەڕای گیروگرفتی بوودجە ئێستاش لەگەڵ بێ هیچ بڕیارێک بۆ پێڕاگەیشتن بەو وەزعە نەدراوەو؛ چارەسەری ئەو کەمایسییە پێویستیی بە میلیاردها تمەن بوودجە هەیە.
هۆژەبری دەڵێ، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایەو ئەولەوییەتەكانیان كڕینی كەلوپەل بۆ قوتابخانەکان لە بوارەكانی تكنۆلۆژیی زانیاری، تاقیگەكانو كارگاكان پێویستیی بە تەرخانکردنی زیاتر لە ١٦ میلیارد تمەن هەیە، کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لە سەر نەدراوە.