ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، زیندانیی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ڕۆژاوای كوردستان كه له زیندانی ڕه‌جایی شاری کەرەجدا به‌ند كراوه به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه كراوە، ئێستا له نه‌خۆشخانه لە کۆما دایە.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی به‌فرانباره‌وه له بێهۆشیدا بووه‌و له بواری جه‌سته‌ییه‌وه یه‌كجار زۆر لاواز بووه، به قسه‌ی ئه‌م پزیشكه‌ی كه یه‌كه‌م جار له نه‌خۆشخانه‌ی ساسان ئه‌م زیندانییه‌ی پشكنیوه، ئاستی وشیاریی ناوبراو زۆر له خوارێیه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د دوای تێکچوونی سڵامەتیی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی ساسان كرا‌و، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به دیتنی بارودۆخی شپڕزه‌ی ئه‌و، ئاماده نه‌بوون له‌م نه‌خۆشخانه‌یه وهریبگرنو پاش چه‌ند كاتژمێر به‌م بیانوویه‌وه كه ته‌ختی به‌تاڵیان نییه وه‌ریان نهگرتو له‌وێ نهیانخهواند. ناوبراو ئێستا له حاڵێكدا به ته‌واوی بێهۆشه له به‌شی ئۆرژانسی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی خه‌وێندراوه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، ساڵی ٨٧ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا به‌هۆی بەرکەوتنی ٥ گولله بە توندی بریندار ببوو، ئەوەش وایکرد کە ئێستاش سڵامەتیی خۆی وەدەست نەهێنێتەوە.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ خه‌ڵكی شاری كۆبانێ له ڕۆژاوای كوردستانه‌و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا له زیندانه‌كانی مه‌هاباد، قه‌زوین، ئێڤین‌و ڕه‌جایی شاردا به‌ند كراوه.