یووتانن بت كلیا، نوێنه‌ری ئاشووری‌و کلدانییەکانی ئێران له مه‌جلیس باسی له داگیركرانی پارچه زەوییەکی كڵێسه‌ی كاتۆلیكی ئاشووری كلدانی له تاران كردوه. به قسه‌ی ناوبراو ئه‌م زەوییە له لایه‌ن گرووپێك له ژێرناوی هه‌یئه‌تی ئاینیی‌و به بیانووی دروستکردنی حوسێنیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
نوێنه‌ری ئاشووری‌و کلدانییەکانی ئێران لە مەجلیس دەڵێ: نزیكه‌ی ٢ ساڵه ئەو لایەنە مەزهەبییە به بیانووی دروستکردنی حوسێنییه، له ڕێگه‌ی ناقانوونییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر زەوییەکی كڵێسه‌ی كاتۆلیكی ئاشووری‌و كلدانییان له شه‌قامی پاتریس لۆمۆمبای تاران داگرتووه‌و سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی بهردهوامو به‌دواداچوونی به‌ربڵاوی ئەوان به‌ڵام ئه‌م هه‌یئه‌ته هه‌روا له هه‌وڵی داگیركاری خۆی بەردەوامەو به‌م حاڵه‌ش ئیدیعای دینداری ده‌كه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی له بابه‌ت ئه‌م كێشه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی یوونسی، جێگری تایبه‌تیی سهركۆمار له كاروباری نه‌ته‌وه‌كان‌و كه‌مینه ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانیش كردوه، به‌ڵام یوونسی گوتوویه‌تی هیچ كارێكی له ده‌ست نایه.
بت كلیا ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له بابه‌ت ئه‌م ههیئەتە مه‌زهه‌بییه‌وه نه‌خستۆته ڕوو كه به قسه‌ی ناوبراو خاكی ئه‌م كڵێسه‌یان داگیر كردووه. به‌ڵام به‌م جۆره‌ی كه ڕۆژنامه‌ی شه‌رق نووسیویه‌تی، ئاشووری‌و کلدانییەکانی ئێران له مه‌جلیس له لێدوانێكدا بۆ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ڕه‌خنه‌ی له سیاسەتی هه‌ڵاواردنی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێران به‌دژی كه‌مینه ئاینییه‌كان گرتووه.
شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا فشاره‌كان بۆسه‌ر كڵێسه‌كانی ئێران چڕتر بوونه‌ته‌وه و نوێدینانی مهسیحیو به‌هاییش زۆر به توندی سه‌ركوت كراون.