نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره‌و كامیاران له مه‌جلیس له بابه‌ت هه‌ڵبه‌ستنی به‌نداوی داریان گوتی: سه‌ره‌ڕای خهرجكرانی چه‌ندین میلیارد تمه‌ن بۆ لێدانی ئه‌م به‌نداوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شوورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی میللی كه‌وتوونه‌ته مشتومڕه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موكریان، سهیدئهحسهن عه‌له‌وی له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نیزامی سینفیی وه‌رزێڕی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی پارێزگای سنه‌دا گوتی: هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌وتنه ژێر ئاوی كانی بڵ، به‌نداوی داریان ئاوی پارێزگای كرماشان‌و باقی پارێزگاكانی دیكه دابین ده‌كا.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به پشكی سه‌دی ٨ی پارێزگای سنه له به‌نداوی گاوشان گوتی: به‌هۆی كه‌مبوونی ئاو له ئێران پشكی سنه له‌م به‌نداوی بۆ سه‌دی ٦ دابه‌زیوه، به‌ڵام ئابووریی سنه تەنیا به په‌ره‌سه‌ندنی به‌شی كشتوكاڵ ده‌توانێ خۆڕابگرێ، به تایبه‌ت كه له ئێستادا بڕی بودجە به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت لە کەمی داوەو لە ئێستادا بودجە به ماڵیات‌و فرۆشتنی ماڵ‌و داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ستراوه‌ته‌وه.