خوشكو برایەكی بۆكانی كە لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە جیاجیا دەسبەسەر كرابوون، هیچ زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ٤ ڕۆژ پاش دەسبەسەركرانی ئەمجەد سلێمانی، شێوەکاری بۆكانی، خوشكەكەی سووسەن سلێمانیش لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرا.
ئەمجەد سلێمانی ڕۆژی یەكەمی بەفرانبار لە شوێنی كارەكەی دەسبەسەر كرا. دەگوترێ كە ناوبراو لە لایەن ئیتلاعاتی سپا لە شاری بۆكان دەسبەسەر كراوە.
سووسەن سلێمانی، ئەندازیاری پیترۆشیمی، پاش گەڕانەوەی لە هەرێمی كوردستان لە شوێنی كارەكەی دەسبەسەرو شوێنی كارەكەشیان لێداخستو پۆلۆمپیان کرد. ئەمجەد سلێمانی پێشینەی ١٨ ڕۆژ دەسبەسەركرانی لە ساڵی ١٣٩٠دا هەیە كە بە بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوو.
شایانی باسە كە هۆكاری دەسبەسەركرانی ئەم دوو خوشك و برایە تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە ڕوون نییە.