پارێزگاری ئیلام له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌می کوردیی نووسه‌رانی ئیلام‌دا گوتی زمانی کوردی کۆنترینو ڕه‌سه‌نترین زمانی ئێرانی که‌وناره.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه که له په‌راوێزی پیشانگای کتێب له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌چوو، محه‌ممه‌دڕه‌زا مروارید، پارێزگای ئیلام گوتی پێویسته به‌دوای که‌لکوه‌رگرتن له هه‌موو زه‌رفیه‌ته‌کانی زمانی کوردی بین.
ئه‌و به ئاماژه به هه‌وڵی ده‌زگاکانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب له ئیلام سه‌رنجی ئه‌وانی بۆ لای چاپی کتێبی کوردی‌و که‌لکوه‌رگرتن له زمانی کوردی ڕاکیشاو گوتی ئه‌و زمانه‌ی من قسه‌ی پێده‌که‌م ره‌سه‌نترین زمانی ئێرانی کهونارهو وه‌ک چۆن ده‌بێ میراتی کلتووریمان بپارێزین، ئاواش ده‌بێ له هه‌وڵی زمان‌و ئه‌ده‌بییاتی خۆماندا بین. مروارید له درێژه‌دا گوتی بنه‌ماڵه‌کان پێویسته نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی فێری منداڵه‌کانیان بکه‌ن. پارێزگاری ئیلام گوتی: خه‌می زمانی فارسیتان نه‌بێ، منداڵان له قوتابخانه‌و له ڕێگای ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه هه‌ر فیری ده‌بن، وه‌رن منداڵه‌کانیان فێری زمانی کوردی بکهنو هه‌ڵمه‌تی نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی له نێو بنه‌ماڵه‌کانی ئیلام‌دا وه‌ڕێ بخه‌ن.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هوشه‌نگ عه‌بدوڵڵاهی، نووسه‌ری پڕبه‌رهه‌می ئیلام له‌سه‌ر پێویستیی نووسین‌و چاپی کتیب به زمانی کوردی قسه‌ی کرد‌و ڕێوڕه‌سمه‌که به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی موسیقی درێژه‌ی پێدرا.
جێی باسه له‌و ڕێوره‌سمه‌دا په‌رده له‌سه‌ر ١٨ کتێبی کوردیی نووسه‌رانی ئیلام لادرا که بریتی بوون له: “خیاوان په تی” له نووسینی مسته‌فا به‌یگی؛ “شه‌وگار زمسانی” به‌رهه‌می ڕه‌زا ئابی؛ “نوون و دوس” به‌رهه‌می فه‌رهاد شاهمرادیان، “ئاواره ی ئارگان” به‌رهه‌می نیکبه‌خت عه‌بدولمه‌لیکی؛ “ئی شعریله ئازاد نین” و “نیشان دڵڕیشان” به‌رهه‌می محه‌ممه‌د مرادی؛ “کۆرپه”و “ئاور و خۆر” به‌رهه‌می مه‌یسه‌م خورانی؛ “زووان ئیمه” و “پرشه واران” به‌رهه‌می خوالێخۆشبوو عه‌لایی نژاد له کۆکردنه‌وه‌ی عه‌لی حه‌یات نیاو هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێکی مامۆستا شه‌مسوڵلا لوتفیکار.