لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٣٣ كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە. ئه‌و ئاماره لە چاو ساڵی پێشوو كە ٢٥ كەس بووە، سەدی ٣٢ زیادی کردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موكریان، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٣٣ كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە مردوون، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو له ماوه‌ی هاوشێوه‌دا ٢٥ی كەس به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست دابوو. له كۆی ئەم ٣٣ كەسە ٢٩ كەسیان پیاو و ٤ كەسیان ژن بوون، ئەمەش لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی ٨ مانگی ساڵی ڕابردوو ٢٢ پیاو و ٣ ژن بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان له ده‌ست دابوو.
شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نرخی مادده‌ی هۆشبه‌ر چۆته سهرێو گرانبوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی ناخالیسیی زیاتر له مادده هۆشبه‌ره‌کاندا به‌رچاو بکهوێو ئه‌وه‌ش رێژه‌ی مردن‌و ئێوێردۆز له توشبووان به ماددی هۆشبه‌ر زیاد ده‌کا.