سێ لاوی خه‌ڵکی گامێشگۆلی له ئاڵه‌شینی بۆکان که ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواوه‌وه گیراون، چاره‌نووسیان هێشتا ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣٠ ی سه‌رماوه‌ز هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندواو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌وه سه‌ر گوندی گامێشگۆلیو سێ که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌یان به ناوه‌کانی ته‌قی ڕه‌حیمی، کوڕی مه‌ته‌لیب؛ حه‌مه‌شه‌ریف پوورههمزه، کوڕی عه‌زیز و ناسر فه‌رزین ناسراو به سیروان کوڕی عوسمان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.
په‌یامنیری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و سێ که‌سه بنه‌ماڵه‌کانیان پێوشوێنی کوڕه‌کانیان که‌وتوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ئه‌وان تا ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی میاندواو هۆکاری گیران‌و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌وانیان نه‌درکاندوه.
ته‌قی ڕه‌حیمی، حه‌مه‌شه‌ریف پوورههمزهو سیروان فه‌رزین هه‌ر سێکیان خێزاندارن.
گرتنی ئه‌و سێ که‌سه له ئاوایی گامێش گۆلی له حاڵێک دایه که زستانی ڕابردوو دوای كوژرانی بەكرێگیراوێكی ئەم ئاواییە بە ناوی هاشم زەیناڵی چەند كەسی خه‌ڵکی ئاوایی بە ناوەكانی سەعید سیاهی، میلاد عەبدی، كەیوان تەهازادە، سولەیمان كوردە، كەماڵ ئەحمەدنژاد له‌گه‌ڵ هەڵمەت ناوێك كە خەڵكی ئاوایی قەرەگۆڵە، دەسبەسەر کران.