فه‌رهاد شه‌فیعزاده، خوێندکاری به‌ندکراوی کورد له زیندانی مه‌ریوان دوای کێشانی ماوه حوکمه‌که‌ی له زیندان ئازاد بوو.
فه‌رهاد شه‌فیعزاده، خه‌ڵکی مهریوانو خوێندکاری به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ته‌ورێز بوو که به تۆمه‌تی بانگه‌شه دژی کۆماری ئیسلامی ماوه‌ی ساڵێک خرایه زیندانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی موکریان فه‌رهاد شه‌فیعزاده خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌رکراو، دوای مانگێک به‌ندکرانی له زیندانی ئیتلاعات به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلین تمه‌نی تا کاتیی دادگایی‌کرانی ئازاد بوو. ئه‌و دواتر له دادگای شۆڕشی مه‌ریوان له به‌فرانباری ساڵی ڕابردوودا به تۆمه‌تی بانگه‌شه دژی کۆماری ئیسلامی دادگایی‌و سزای ساڵێک زیندانیی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.
فه‌رهاد شه‌فیعزاده هاوکات له‌گه‌ڵ حوکمدرانی له‌لایه‌ن دادگای مه‌ریوانه‌وه به بڕیاری کۆمیته‌ی ئیزیباتیی زانکۆی ته‌ورێز به‌هۆی به‌شداری کردنی له کۆڕۆ کۆبوونه‌وه خوێندکارییه‌کان له دوو تێرم خوێندن‌و سهرجهمو ماف‌و خزمه‌تگوزارییه‌کانی خوێندن تا ده‌رچوونی له زانکۆ بێبه‌ش کرا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه له فه‌رهاد شه‌فیعزاده ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندیی کانونی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی زاگڕۆسو هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری خوێندکاریی ” ئاستانه” یه.