بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆچبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له پێناو ژیانێکی خۆشتردا ڕێی ئورووپایان گرتبووه به‌ر، له ده‌ریای ئیژه‌دا خنکان.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که ژن‌و مێردێکو دوو منداڵیان بوون، خه‌ڵکی مه‌ریوان بوون.
هه‌یبه‌ت فهیزیو گوڵنار ئه‌سه‌دی ئه‌و ژن‌و مێرده لاوه بوون که له‌گه‌ڵ هانای تازهلاویانو کازیوه‌ی تازه له‌دایکبوویان ڕێی مه‌ترسیداری ده‌ریا بۆ گه‌یشتن به یه‌کێک له وڵاتانی ئورووپایان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام شه‌وی چوارشه‌ممه، ٢ ی به‌فرانبار لە نزیک دوورگەکانی یۆنان وه‌رگه‌ڕاو له‌گه‌ڵ ١٥ کۆچبه‌ری دیکه نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ته‌رمی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دوای دهرکیشانیان له ئاو له یونان ڕاگیراوه‌و بنه‌ماڵه‌که‌یان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان کردوه، به‌ڵام له وه‌ڵامدا پێیان گوتون ئه‌سته‌مه بتوانن بیانهێننه‌وه مه‌ریوان.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران زیاتر له یه‌ك میلیۆن كۆچبه‌ر له ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویان له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا كردوه. ئه‌م قاچاخچیانه‌ی كه ئه‌م پهنابهرانهشیان گه‌یاندۆته ئورووپا، زیاتر له یه‌ك میلیارد دۆلاریان داهات بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران، نزیك به ٣٧٠٠ كه‌س له‌م په‌نابه‌رانه له پێناو گه‌یشتن به وڵاتێکی ئهمنو دوور له شه‌ڕو هه‌را گیانیان له ده‌ست داوه‌و خنکاون.