پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بناری هەڵگوردو کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە هەڵگورد بەبۆنەی شەوی یەڵدا رێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.
لەو رێورەسمەدا کە بۆ ڕێزگرتن لە شەوزستان، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملووی نەمڕ ڕێکخرابوو، حەسەن خۆشکەلام، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە هەڵگورد وتارێکی پێشکێشکرد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە هەڵکردنی مۆم لە لایەن حوسێن عەبدووڵڵازادە، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە درێژەی پێدراو دواتر پەیامی لاوان بەو بۆنەیە لەلایەن سمکۆ ئەمین سەردەشتی، ئەندامی بەڕیوەبەری یەکیەتی لاوانەوە خوێندرایەوە.
ئەو ڕێوڕەسمە بە پیرۆزبایی پێشمەرگەکان لە یەکترو چەند بڕگەیەکی هونەری درێژەی پێدرا.