ئێران لە ڕیزی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا جێی گرتووە.
کورەی باکوور، سوماڵیو ئێران لە ڕیزی سەرەوەی ئەو وڵاتانە دان کە گەندەڵی تێیاندا گەیشتووەتە لووتکە.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی دەنگی ئابووری، لە نەخشەی گەندەڵی جیهاندا کە لە لایەن ناوهندی زانیاری “جیهانی ستاتیستا”وە بڵاو کراوەتەوە، ئێران لە خاڵی گەندەڵترین وڵات لە سەر ئەو نەخشەیە جێی گرتووە. ئەو نەخشەیە لە سەر ئەو زانیارییانە کێشراوە کە لە لایەن ڕیکخراوی دژەگەندەڵی جیهانییەوە بڵاو کراوەتەوە.
ڕۆژنامەنووس ” نیل مەک کارتی” لەو پەیوەندییەدا نووسیویەتی له ئێران پێڕاگەشتنی خوێندنگەو قوتابخانەکان لەوپەڕی خراپی دایەو، لە بوارەکانی پزیشكیو هەڵبژاردندا گەندەڵیی زۆر دەکرێو ئەوەش وەک نموونەیەک بۆ گەندەڵی لە پێگە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەدا ناویان دەبرێ.
لە نەخشەی فەسادی ئیداری لە جیهاندا، کورەی باکوور، سۆماڵیو ئێران لە ڕیزی سەرەوەی وڵاتە گەندەڵەکانن. ههروهها گوتراوه که گەندەڵی لە وڵاتانی دانمارک، نیوزیلاند، سۆئێدو فینلاند لە نزمترین ئاست دایە.