سەرۆكی ڕێكخراوی گەشەی بازرگانیی ئێران ئاشکرای کردوه که ده‌وڵه‌ت ئیمتیازی زیاتری بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدانەری بیانی له‌به‌رچاو گرتوه.
وەلیوڵڵا ئەفخەمیی ڕاد، دوای کۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانیی لوبنان‌و هەیئەتی هاوڕێی ڕایگەیاند كە وڵاته‌که‌ی ئیمتیازی لێ‌خۆش وونی ماڵیاتیی ٦ تا ٢٠ ساڵ بۆ سەرمایەدانەرانی بیانی له‌بەر چاو دەگرێ.
پێشتریش بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتبووی که رێژیمه‌که‌ی ئاماده‌یه پشکی به‌رهه‌مهێنان ته‌نانه‌ت تا ئاستی سه‌دی ٥٠ به‌و شیرکه‌تانه بدا که له ئێران‌دا کاری وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن.
ئەفخەمیی ڕاد وێڕای ئاماژە بەوەی كە ئەم سەرمایەدانەرانە لە پێدانی “عەواریز”یش مەعاف دەكرێن، گوتی: لێخۆشبوونی ماڵیی ٢٠ ساڵە تایبەت به سه‌رمایه‌دانان له ناوچە ئازادەكانی ئێرانە.
ئێران پاش ڕێككەوتنی ناوكی‌و بەدوای هەڵگیرانی گەمارۆكان، بۆ ڕزگار كردنی ئابووریی وڵاتەكەی لەم قەیرانەی كە تێی كەوتووە، یەكجار زۆر خوازیاری زۆر بوونی ئاستی چالاكیی سەرمایەدانەرانی بیانییه لەم وڵاتەدا. پاش ڕێككەوتنامەی ناوكییش هەیئەتە ئابوورییە گەورەكانی وڵاتانی وه‌ک ئاڵمان، فەرانسە و ئیتالیا بە مەبەستی پەرەپێدان بە هاوكاریی ئابووریی زیاتر لەگەڵ ئێران سەردانی ئەم وڵاتەیان كردوە.
شایانی باسە ئێران لە حاڵێكدا خەریكە دەرگای ئابووریی خۆی بەرەوڕووی وڵاتانی دەرەوە دەكاتەوە كە عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی تا ئێستا چەندین جار نیگەرانیی خۆی لە “كاریگەریو دزە كردنی دوژمنان” بە تایبەت ئا‌مریكا لەم وڵاتە دەربڕیوە.