بەپێی ئەم ڕاپۆرتانەی لەنێوخۆی سپای پاسدارانەوە بڵاو بوونەتەوە، پاسدار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی تێرۆریستیی قودس دوو حەوتوو لەمەوبەر لە باشووری حەلەب بەهۆی بەركەوتنی پڕیشكەی خۆمپاره بە توندی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ ئێران له نەخۆشخانەی بەقیەتوڵڵای سەر بە سپای پاسداران هەڵكەوتوو لە شەقامی مەلاسەدرای تاران خراوهته ژێر چاوهدێری پزیشکیو تا ئێستا هەر نەبێ دوو جار نهشتهرگهری بۆ كراوە.
ناوبراو لە نهۆمی حەوتەمی ئەم نەخۆشخانەیە، لە بەشی چاوەدێرییە تایبەتەكاندا خەوێندراوەو كەس ناتوانێ چاوی پێی بكەوێو حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕێوشوێنێكی زۆر توندی بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی سەبارەت بە برینداربوونی قاسم سولەیمانیو دۆخی ئهو گرتووهتە بەر. ههروهها ئیزن بە پێرسۆنێلی ئەم نەخۆشخانەیە نادرێ كە وڵامی هیچ پرسیارێك لە بابەت بارودۆخی ناوبراو بدەنەوە.
چاوهدێرانی سیاسی پێیان وایه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نیگەرانی ئەوەیە كە هەواڵی برینداربوونی پاسدار سولەیمانی ببێتە هۆی ئەوەی كە هێزەكانی ڕێژیم لە سووریە بە تەواوی ورەیان له دهست بدهنو تێک بڕووخێن.
شایانی باسە سپای پاسداران لە 2 مانگ ڕابردوودا شكستێكی قورسی لە سووریە خواردووەو کهلاکی دهیان کهسی بۆ ئێران هاتۆتهوه.