وڵاتی سووریە بۆتە گۆڕستانی هێزەكانی سپای پاسدارانی ئێرانو ڕاپۆرتەكان باس لە كوژرانی لانیكەم ١٧ ئەندامی دیكەی سپا لەم وڵاتە دەكەن كە هاووڵاتیی ئێران، ئەفغانستان و پاكستان بوون.
نەزەرمحەممەد بامەری، ئەسغەر بامەری، موراد عەبدوڵڵاهی، پەرویز بامەری، مۆحسێن سەجادی، سەڵمان بەرجەستە و عومەر مۆللازێهی، ٧ ئەندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامین كە لە سووریەو له شهڕی نێوخۆیی ئهو وڵاتهدا به دهستی دژبهرانی بهشار ئهسهد کوژراون.
جەنازەی ئەم ٧ كەسە ڕۆژی یەكشەممە ٨ی سەرماوەز هاتهوه ئێرانو ڕادهستی بنهماڵهکانیان کرانهوه. ڕۆژی شەممەش جەنازەی ٧ كەسی پاكستانی لە شاری قوم كفنو دفن كرابوو.
بهپێی ئاماره ڕهسمییهکان لە كاتی شەڕی نێوخۆیی سووریەوە تا ئێستا هەر نەبێ ٢٨٠ ئەفغانی و ٤٥ پاكستانیی دانیشتووی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی ئهو وڵاتهدا كوژراون. سەرچاوە ناڕەسمییەكانیش باس لەوە دەكەن كە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ كەس لە هێزەكانی سپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا تێداچوون.