سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له قانوونه‌کانی ئێران‌دا خوێندنی سه‌ره‌تایی ئیجبارییه، به‌ڵام ره‌وتی دابڕان له خوێندنی منداڵ به‌هۆکاری جۆراوجۆری ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامه.
كاربەدەستێكی ئیدارەی فێركردن‌و پەروەردە ڕایگەیاند كە ١٠٠ هەزار منداڵ لە پارێزگای سیستان‌و بەلووچستان لە خوێندن بەجێماونو له خوێندن دابڕاون.
نەخەعی، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردن‌و پەروەردەی سیستان و بەلووچستان وێڕای ڕایگەیاندنی ئه‌وه‌ی كە ١٠٠ هەزار منداڵ لەم پارێزگایەدا لە خوێندن دابڕاون، گوتی ئەم پارێزگایە بە هۆی بارودۆخی تایبەت بە خۆی لە ئاستی ئێران‌دا زۆرترین نەخوێندەواری هه‌یه‌و زۆرترین که‌س له‌و پارێزگایه لە خوێندن داده‌بڕێن.
ناوبراو دەڵێ بارودۆخی تایبه‌تیی پارێزگای سیستان‌و بەلووچستان هۆکاری ئه‌و دۆخه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هیچ ئاماژەیەكی بە هەژاری‌و دەسكورتیی بنه‌ماڵه‌کان وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کیی دابڕان له خوێندنی منداڵان له‌و پارێزگایه‌و زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ی ئێرانی نه‌کرد.
جێی باسه عه‌لی باقرزاده، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنانو سه‌رۆكی ڕێكخراوی سهوادئامووزیی ئێران ڕایگه‌یاندوه كه له ئێران ٩ میلیۆن و٥٠٠ هه‌زار كه‌س به ته‌واوی نه‌خوێنده‌وارو ١١ میلیۆن كه‌سیش كه‌م خوێنده‌وارن.