ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاند كه ١١٠ هه‌زار كه‌س له ئێران به بڕوانامه‌ی خوێندنی دوكتوراوه بێكارن‌و ئه‌وانه‌ی لیسانسیان یه زۆرترین حه‌شیمه‌تی بێکار له نێو ده‌رچووانی زانکۆ‌دا پێک دێنن.
به‌پێی ئاكامی ئامارگیریی هێزی كار له ساڵی ١٣٩٣ كه له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێرانه‌وه گیراوه، زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی بێکار له ئاستی خوێندنی دوكتوڕادا پیاون‌و له ئاستی خوێندنی كارناسیدا له ژنان پێک هاتوون.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له نێو حه‌شیمه‌تی خوێنده‌واراندا و هه‌ر ئێستا له ساڵی ٩٣، پێوه‌ندییان به ڕشته‌كانی ئهندازیاریو پاش ئه‌وه‌ش ڕشته‌كانی بازرگانی‌و مێعماری بووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێنده‌وارانی زانكۆ له ئێران، نه‌ته‌نیا كهیفییهتی هێزی كاری له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا به‌رز نه‌كردۆته‌وه به‌ڵكوو هه‌زاران لاو به خوێندنی باڵاوه له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانی بازاڕی كاردا به بێكاری ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی كوروش په‌ره‌ند، جێگری وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی نرخی بێكاری له نێو خوێنده‌وارانی زانكۆدا ١٠ به‌رابه‌ری ئه‌م كه‌سانه‌یه كه دیپڵۆمیان هه‌یه یان له خواره‌وه‌ی دیپڵۆمن، له لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر له ٤ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له ده‌رچووانی زانكۆ له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كارێک دان كه لانیكه‌م تا ئاستێكی كه‌م پێوه‌ندییان به خوێندنهكهیانهوه هه‌بێ.
ئاماره‌کان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له ماوه‌ی هاوینی ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مساڵ ٤٧٨ هه‌زار كه‌س له ده‌رچووانی زانکۆ دوای ته‌واوکردنی خوێندیان به حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانه‌وه زیاد بوون.
پێشتریش كۆمه‌ڵێك ڕاپۆرتی دیكه له‌باره‌ی بێكاریی هه‌زاران خوێنده‌واری زانكۆكان له بواره‌كانی پزیشكی گشت له ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م پزیشكانه له حاڵێكدا بێكارن كه وه‌زاره‌تی بێهداشت به چه‌ندین جار پێیان ڕاگه‌یاندوون كه له ناوچه دوور دهستو ههژارهكانو ته‌نانه‌ت له شاره چووكهكانیش پێویستیان به پزیشك هه‌یه.