ناسر سیراج، سه‌رۆكی ڕێكخراوی لێپێچینه‌وه‌ی گشتیی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌سێكی دیکه‌ش كه نه‌وتی له وه‌زاره‌تی نه‌وت وهردهگرتو قه‌راربوو پاره‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، به چه‌ندین میلیارد تمه‌نه‌وه بۆ وڵاتی كانادا ڕای كردوه.
ناسر سیراج ڕۆژی ڕابردوو بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سه ئاشکرا بكا گوتی: ڕاگه‌یه‌نه‌كان بڕی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه ماڵییهیان ١٠٠ میلیارد تمه‌ن بباس کردوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه كه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌م كه‌سه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ وڵاتی كانادای بردووه ١٦٠ ملیارد تمه‌ن بووه.
ناوبراو گوتی ٦٠ میلیارد تمه‌نی ئه‌م پاره‌یه ئاشكرا كراوه كه دراوه به ماشێنی لووكسو ویلا و خانوو، له‌م پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ندین كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌م دووهه‌مین جار كه باس له گه‌نده‌ڵیی نه‌وتیی له ئێران‌دا ئاشكرا ده‌كرێ. پێشتریش بابه‌ك زه‌نجانی له سیما ناسراو نزیكه‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشوو واته ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له ئێرانیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٢ به تاوانی گه‌نده‌ڵیی ماڵی ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و له ئێستادا دادگایی ده‌کرێ.
بابه‌ك زه‌نجانی به‌وه تاوانبار كراوه كه له کاتی گهمارۆكاندا نه‌وتی ئێرانی بردوه‌و فرۆشتوویه‌تی، به‌ڵام پاره‌ی ئه‌م نه‌وته فرۆشراوه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
دادستان له ڕه‌وتی دادگایی كردن‌و لێكۆڵینه‌وه له په‌روه‌نده‌كه‌ی گوتبووی كه بابه‌ك زه‌نجانی ده‌بێ بڕی ٢ میلیارد‌و ٨٠٠ یۆرۆ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ١٦٠ میلیۆن یۆرۆی داوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیكه‌ی بۆخۆی هه‌ڵگرتووه.
له‌قاودانی وه‌ها بابه‌تێك ئه‌مه ده‌رده‌خا كه له ده‌ورانی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كانی ئێران، كۆماری ئیسلامی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خۆی كه‌ڵكی له چ كه‌سانێك وه‌رگرتووه‌و چۆن ئه‌م كه‌سانه‌ی كردۆته خاوه‌نی داهاتی میلیاردێری.