ئۆپێك، ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، پێداگره له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی.
سه‌ره‌ڕای فشاره ماڵییه‌كان بۆسه‌ر گرینگ‌ترین ئه‌ندامی كاریگه‌ری ئه‌م ڕێكخراوه، عه‌ره‌بستان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وامه‌و، ئه‌م كاره زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ وڵاتانی لاوازتر كه نیگه‌رانن نرخی نه‌وت بۆشكه‌ی بۆ ٢٠ دۆلار دابه‌زێ.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له ڕاپۆرتێكدا نوسیویه‌تی كه هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك له‌م سیاسه‌ته‌دا ده‌کرێ به‌و مه‌رجه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئۆپێك، به تایبه‌ت وڵاتی ڕووسیه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه، به‌م حاڵه‌ش ئه‌گه‌ری هاوكاریی ڕووسیه بۆ ڕێگری له دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆر که‌مه.
بڕیاری مێژوویی ئۆپێك له نوامبری ساڵی ٢٠١٤ ساڵێک له‌وه پێش، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به مه‌به‌ستی پاراستنی پشكی بازاڕ له هه‌مبه‌ر ڕهكهبهرهكانی لێکه‌وته‌وه، نرخی نه‌وتی بۆ نزیك ٦٥ دۆلار بۆ هه‌ر بۆشكهیهک دابه‌زاند. ٦ مانگ دواتر هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وت به ٤٥ دۆلار فرۆشترا، له حاڵێكدا كه له نێوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی ڕابردوودا نرخی هه‌ر بۆشكهیهك نه‌وت ١١٥ دۆلار بوو.
هێندێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌وتی ٢٠ دۆلاری ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له ساڵی ٢٠٠٠ زایینی ڕووی دا. ئه‌وان ئه‌م بابه‌ته بۆ لابرانی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئێران له كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌گێرنه‌وه.
زۆربه‌ی چاوه‌دێرانی سیاسی گومانیان له‌وه هه‌یه كه گه‌مارۆكانی دژی ئێران له زستانی ئه‌مساڵدا لابردرێ. به‌ڵام دره‌نگ یان زوو ئه‌م وڵاته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆ به‌رز ده‌كاته‌وه.