قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سپای پاسداران، له شه‌ڕی سووریه‌دا بریندار بووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تیی ده‌وڵه‌تی سووریه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه قاسم سلێمانی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له هێرشێكدا له باشووری ڕۆژاوای شاری حه‌له‌ب له وڵاتی سووریه به سووكی بریندار بووه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رپه‌رستی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی سپای قودسی سپای پاسداران چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له ده‌ورووبه‌ری شاری حه‌له‌بی سووریه بریندار بووه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین هه‌واڵی دژبه یه‌ك له پێوه‌ندیی كوژران یان برینداربوونی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، به‌رپرسی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه وێڕای وه‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی قاسم سلێمانی گوتبووی ناوبراو ئێستا له بارێكی ته‌ندروستیی باش‌دا ده‌ژی.
مانگی ڕابردووی زایینی كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمیی ئا‌مریكا رایانگه‌یاند كه نزیك به ٢ هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی سپای پاسداران له وڵاتی سووریه‌و له ته‌نیشت هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژی نئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا زیاتر له ١٥٠ كه‌س له‌وان له‌و شه‌رانه‌دا كوژراون.