سه‌ركۆماری نوێی ئارژانتین ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنی نێوان ئێران‌و وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی تەقینەوەکەی ئامیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
مائۆریسیو ماكری، سه‌ركۆماری نوێی هه‌ڵبژێردراوی ئارژانتین ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنی ئیمزاكراوی نێوان وڵاتهكهیو ئێران لەسەر لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش لەبارەی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩٤ بۆسه‌ر جووله‌كه‌كانی ئامیا له بۆینێس ئایرێس هه‌ر وه‌ك چۆن پێش هه‌ڵبژاردنەکان به‌ڵێنیی دابوو، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
مائۆریسیو ماكری، ڕۆژی دووشه‌ممه له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی خۆیدا گوتی کە پێبەندی ئەو بەڵێنەی خۆی دەبێ.
ماكری، به‌ربژێری حیزبی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت به سه‌دی ٥٢ ده‌نگه‌كان توانی دانیل ئیسكیولی، هاوپه‌یمانی سه‌ركۆماری پێشووی ئاڕژانتین شكست بدا كه ئه‌ویش سه‌دی ٤٩ی ده‌نگه‌كانی هێنابووه.
ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی هاوكاریی جووله‌كه‌كان، ڕووداوێكی تیرۆریستی بوو کە له ٢٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٧٣ بووەی هۆی کوشتنی ٨٥ كه‌س له جووله‌كه‌کانی ئاڕژانتینو زیاتر له ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
ساڵی ٢٠١٢، ده‌زگای قه‌زایی ئاڕژانتین پەروەندەیەکی لە دژی كارلۆس مێنێم، سه‌ركۆماری ئه‌و كاتی ئه‌م وڵاته له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونی ئه‌م ڕووداوە کردەوە. مێنێم بەوە تاوانبار كراوه كه به وه‌رگرتنی به‌رتیل، هەوڵی داوە بەڵگەکان سەبارەت بە دەستێوەردانی حیزبۆڵڵای لوبنان‌و ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م تەقینەوەیەدا بشارێته‌وه.