سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران ده‌ڵێ سه‌دی ٧٥ی به‌ندکراوانی ئه‌م وڵاته كه‌سانێكن كه له سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كان گیراون‌و، سه‌دی ٤٥ی ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر تاوانه‌کانی پێوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان حوكم دراون.
ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیر، سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی سه‌دی ٧٥ی هه‌موو به‌ندکراوانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی تاوانه‌کانی پێوه‌ندیدار به مادده سڕكه‌ره‌كان گیراون، گوتی: له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا دیارده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته هۆی گیرانی خه‌ڵکێکی زیاتر‌و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی لێكترازانی بنهماڵهكانو ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵگای تووشی قه‌یرانێكی جیددی كردوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كان وێڕای ئاماژه به داوای خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ڕێژیم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی زیندانییه‌کان ئیدیعای كردوه كه به پێكهێنانی كارگرووێکو به كه‌لك وه‌رگرتن له مه‌جاله قانوونی، فیقهی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان ئاماده كردوه هه‌تا بتوانن له ئه‌ژماری زیندانییه‌کانی وڵات که‌م بکه‌نه‌وه.