به وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی یه‌كیه‌تیی كرێكاران، مووچه‌ی سه‌دی ٨٠ی كرێكاران كه‌متر له ١ میلیۆن تمه‌نه.
فه‌تحوڵڵا به‌یات، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی كرێكارانی گرێبه‌ست له ئێران، ڕایگه‌یاندووه كه زیاتر له سه‌دی ٨٠ی كرێكاران له‌م وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و مووچه و هه‌قده‌سته‌كانیان ناگاته ١ میلیۆن تمه‌ن.
ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتوویه‌تی: له حاڵی حازردا به‌شی هه‌ره زۆری كرێكاران، به مووچه‌ی ٧٠٠ هه‌زار تمه‌نییه‌وه ژیانیان ده‌به‌نه سه‌ر.
به‌یات هه‌روه‌ها وتوویه‌تی ته‌نیا داهاتی سه‌دی ١٠ی كرێكاران كه له ڕیزی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵه كرێكارییه‌كان و پسپۆڕان دان، سه‌رووی ٢ میلیۆن تمه‌نه، به‌ڵام زیاتر له سه‌دی ١٠ی كرێكاران، له ژێر هێڵی هه‌ژاری دان و سه‌رجه‌م مووچه و هه‌قده‌سته‌كانیان ناگاته ١ میلیۆن تمه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی كرێكاره گرێبهستییهكان، وێڕای ئاماژه به وه‌ی كه مووچه و هه‌قده‌ستی كرێكاران بارته‌قای خه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان نییه، ڕایگه‌یاند بێتوو ئه‌مساڵیش بارودۆخی مووچه و هه‌قده‌ستی كرێكاران باشتر نه‌بێ، چی دیكه ناتوانین هیوامان به باش بوونی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران بێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته كه كڕیاری زۆربه‌ی به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان كرێكارانن و هه‌ر ئه‌م كرێكارانهشن كه زیاتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن، پشتڕاستی كرده‌وه كه به دابه‌زینی ئاستی توانای كڕینی كرێكاران، بازاڕی به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كانیش شكست ده‌بێ و به‌م هۆیه‌وه داهاتی ده‌وڵه‌تیش دابین ناكرێ.