وه‌حیده نگین، ڕاوێژكاری وه‌زیری كار له كاروباری ژنان، ده‌ڵێ به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی سه‌دی ٨٧ی حه‌شیمه‌تی ژنان له ئێران، له بواری ئابوورییه‌وه، هیچ چه‌شنه چالاكییه‌كیان نییه و نزیك به نیوه‌ی ئه‌م ژنانه‌ش كه كاریان هه‌یه، له كه‌رتی تایبه‌تیدا خه‌ریكی چالاكی كردنن.
ڕاوێژكاری وه‌زیری كار به پشت به‌ستن به ئاماره‌كان، ئاستی به‌شداری كردنی ئابووریی ژنانی تا ئاستی سه‌دی ١٣ ڕاگه‌یاندووه و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئاستی گه‌شه‌ی چالاكی كردنی ژنان له به‌شی ڕه‌سمیدا زیادی كردووه، به‌ڵام ئێستاش گه‌لێك كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م كار كردنی ژناندا به‌دی ده‌كرێ.
وه‌حیده نگین، ڕاوێژكاری وه‌زیری كار له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی: ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی پیاوان نزیكه‌ی سه‌دی ٦٣ و ڕێژه‌ی چالاكی كردنی ژنان له سه‌دا ١٣یه. له ڕاستیدا به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئامار له نێو سه‌رجه‌م حه‌شیمه‌تی ئێران‌دا كه له بواری ئابوورییه‌وه چالاكی ده‌كه‌ن یان توانای چالاكی كردنیان هه‌یه، زیاتر له ٢٠ میلیۆن كه‌س له پیاوان پێك هاتووه و نزیكه‌ی ٤ میلیۆن و ٢٩٠ هه‌زار هه‌لی كاریش به‌ر ژنان كه‌وتووه. به واتایه‌كی دیكه سه‌دی ٦٢ی حه‌شیمه‌تی ١٠ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه له ئێران، له ده‌سته‌ی حه‌شیمه‌تی ناچالاكی ئابوورییدا جێیان گرتووه كه نزیكه‌ی ٤٠ میلیۆن كه‌س ده‌گرێته‌وه، له نێو ئه‌م كه‌سانه‌شدا به‌شی هه‌ره زۆری ژنن.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: هه‌میشه زیاتر له 5 به‌رابه‌ری ژنان، پیاوه‌كان توانیواینه له ڕووی ئابوورییه‌وه كار و چالاكییان هه‌بێ.