بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێ سه‌نعه‌تی نه‌وت بڕی ٣ میلیارد دۆلار به كه‌رتی تایبه‌ت قه‌رزداره، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی توانای دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌ی نییه.
زه‌نگه‌نه له وڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی كه‌لك وه‌رنه‌گرتنی پیشه‌سازیی نه‌وت له كه‌رتی تایبه‌ت گوتی: پیشه‌سازیی نه‌وت ده‌بی پاره‌ی بۆ سه‌رمایه دانان هه‌بێ. ئێمه تا مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له ٣ میلیارد دۆلار به كه‌رتی تایبه‌ت قه‌رزدار بووین كه ته‌نیا توانیومانه به‌شێكی كه‌م له‌م قه‌رزه پاك بكه‌ین.
وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ماڵیی پێویست له به‌ر ده‌ستدا هه‌بێ، ئێران له ماوه‌ی ٢ ساڵی داهاتوودا له بواری هه‌نارده‌ی گازه‌وه شان له شانی قه‌ته‌ر ده‌دا.
زه‌نگه‌نه له بابه‌ت پرۆژه‌ی گازی پارسی باشووره‌وه وتوویه‌تی: پێویسته ئێران بۆ وهرشێ خستنی پرۆژه‌ی پارسی باشوور ٣٠ میلیارد دۆلاری دیكه خه‌رج بكا.
ناوبراو له باره‌ی قه‌رزی وڵاتانی ده‌ره‌وه به وه‌زاره‌تی نه‌وت گوتی: وڵاتی هیند زیاتر له 5 میلیارد یورۆ پاره‌ی نه‌وت به ئێران قه‌رزداره و پاره‌ی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی له‌لای ئیمارات و ژاپۆنیش ماوه. زه‌نگه‌نه وتوویه‌تی به هۆی لابرانی گه‌مارۆكان ئه‌م پاره ڕاگیراوانهش ئازاد ده‌كرێن.
به‌م جۆره كه له ڕاپۆرتی ڕۆیتێرزدا ئاماژه‌ی پێ كراوه له به‌هاری ساڵی داهاتووڕا گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.