نوێنه‌ری شائابادی غه‌رب له مه‌جلیس ڕه‌خنه‌ی له دواكه‌وتنی جێبه‌جێ كرانی پرۆژه‌ی پێترۆشیمیی چواره‌می كرماشان گرتووه و گوتوویه‌تی: كاربه‌ده‌ستان له پێناو چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، عه‌لی جه‌لیلیان نوێنه‌ری شائابادی غه‌رب له مه‌جلیس له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی “پیشه‌سازییه‌كانی پێترۆشیمی له پارێزگای كرماشان” وێڕای ئاماژه به بوونی كۆمه‌ڵه گیروگرفتێك له‌م پارێزگایه، ئه‌م پارێزگایه‌ی به ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕلێدراو زانی كه ٨ ساڵ شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پارێزگایه ٨٠ ساڵ بۆ پاش بگه‌ڕێته‌وه.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی شائابادی غه‌رب هه‌روه‌ها پڕژاوه‌ته سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی له‌م شاره و گوتوویه‌تی: ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی شائاباد ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و تا ئێستا هیچ چه‌شنه چالاكییه‌كی ئابووری له‌م شوێنه نه‌كراوه و به‌شی ده‌وڵه‌تی و كه‌رتی تایبه‌تیش ئاوڕێكی ئه‌وتۆیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ كارێكیان بۆ نه‌كردووه.
جه‌لیلیان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی به ئاگاداریی وه‌زیری نه‌وت مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پێترۆشیمییهكی گه‌وره به ناوچه‌ی شائابادی غه‌رب دراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هانده‌ری سه‌رمایه‌دانه‌ران بێ و یارمه‌تییان بدا، تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی نه‌كردووه.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی شائاباد له كۆتایی دا بۆ جارێكی دیكه ڕه‌خنه‌ی له جێبه‌جێ نه‌كرانی ئه‌م پرۆژه‌یه گرتووه و گوتوویه‌تی: له‌به‌رچی تا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جی نه‌كراوه و چۆن ده‌بێ كاربه‌ده‌ستان هیچ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفته نه‌دۆزنه‌وه.