سه‌رۆكی ڕێكخراوی كتێبخانه‌ی میللیی ئێران ده‌ڵێ سه‌دی ٧٠ی كتێبی كتێبخانه گشتییه‌كانی ئێران له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا نه‌خوێندراونه‌ته‌وه و سه‌رانه‌ی كتێب خوێندنه‌وه و ئاماری بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێب به‌راستی جێگه‌ی داخه.
سه‌یدڕه‌زا ساڵحی ئه‌میری، ڕاوێژكاری سهركۆمار و سه‌رۆكی كتێبخانه‌ی میللیی ئێران وێڕای دانه به‌ر ڕه‌خنه‌ی بارودۆخی بڵاو بوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌م وڵاته گوتی: له نێو ٣ هه‌زار و ٢٦٠ كتێبخانه‌ی گشتیی ئێران‌دا، ته‌نیا ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ئه‌ندامن، له حاڵێكدا كه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌بێ ١٥ تا ٢٠ میلیۆن كه‌س بێ.
به وته‌ی ناوبراو كتێبخانه‌كانی ئێران پڕن له‌م كتێبانه‌ی كه خه‌ڵك هیچ حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌یان نییه و ئه‌م ئامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی پێشووش كه پێوه‌ندییان به ڕێژه‌ی كتێب خوێندنه‌وه هه بوو، هه‌موویان درۆ بوون.
ڕاوێژكاری سهركۆمار ڕایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ئه‌م كتێبانه‌ی كه پاش شۆڕشی ساڵی ٥٧ چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه ١ میلیۆن كتێب بووه.
شایانی باسه كه له بابه‌ت سه‌رانه‌ی كتێب خوێندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئامارگه‌لی جیاواز بڵاو بۆته‌وه. یه‌كێك له پڕ مشتومڕترینی ئه‌م ئامارانه‌ش پێوه‌ندی به ئاماری ساڵی ٨٧هوه هه‌بووه كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌شعه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و كاتی كتێبخانه‌ی میللیی ئێران ڕێژه‌ی كتێب خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێكی له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا 2 خولهك ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد له ساڵی ٩٢ ڕایگه‌یاندبوو كه ئاستی كتێب خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی ١٨ خولهك و ٤٧ چركه‌یه و ئه‌م وڵاته له بواری كتێب خوێندنه‌وه له نێو ٥ وڵاتی یه‌كه‌می جیهاندا جێی گرتووه