عه‌بدولناسر میرچی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای ئه‌لبۆرز، وتوویه‌تی به‌دوای گواستنه‌وه‌ی جێگرایه‌تیی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئێران بۆ شیراز له سه‌رده‌می سهركۆمار بوونی مه‌حموود ئهحمهدینژاددا، نزیكه‌ی ٤٨ هه‌زار ئاسه‌واری مێژوویی و ده‌ستخه‌ت بێ سه‌روشوێن كراون.
هه‌واڵده‌ریی مێهر له ڕاپۆرتێكدا له زمان ئه‌سه‌دوڵڵا ده‌روێش ئه‌میری، جێگری كاروباری حوقووقی و مه‌جلیسی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئێران نووسیویه‌تی: “ئه‌م به‌ڵگه و كتێب و ده‌ست نووسه به‌نرخانه‌ی كه میراتی باب وباپیرهكانمان بوون، له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی جێگرایه‌تیی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م ڕێكخراوه ڕاده‌گیران.”
ده‌رویش ئه‌میری وێڕای ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه بۆ شیراز له ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاددا گوتی پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه، كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیش هه‌ر بۆ شیراز گوازرایه‌وه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی له هه‌مان حاڵ‌دا ڕایگه‌یاندووه كه به هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه و نوسخه خهتییهكان له شیرازه‌وه بۆ تاران گه‌ڕێندرانه‌وه و له ماوه‌ی ٣ مانگدا له لایه‌ن ٥٠ كارناسهوه پهڕهچنی و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
پێشتریش عه‌لی كه‌ره‌می، یه‌كێك له كارگێڕانی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئێران، ڕایگه‌یاندبوو كه له ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاددا، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگییه‌وه ٤٧ هه‌زار كتێب و ده‌ستنووس و به هه‌زاران وێنه‌ی مێژوویی وێڕای چه‌ندین ڕاپۆرتی كهونارناسی به تاڵان بران و له‌نێو چوون.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه مه‌سه‌له‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون له بابه‌ت چۆنیه‌تیی ڕاگرتن و پاراستنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی ئێران ده‌بێته مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كان.
له ده‌وڵه‌تی ڕووحانیشدا ڕاگه‌یه‌ندرا كه كاربه‌ده‌ستانی مۆزه‌خانه‌ی ڕه‌زا عه‌بباسی به‌هۆی كه‌م بوونی جێگا، به‌ڵگه و نووسراوه‌كانی سه‌رده‌می حكوومه‌تی په‌هله‌وییان ئاگر تێبه‌رداوه. زۆربه‌ی ئه‌م به‌ڵگه مێژووییانه پێوه‌ندییان به نووسراوه‌كانی ده‌فته‌ری فه‌ره‌ح په‌هله‌وی دوایین شاژنی ئێرانه‌وه بووه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه حه‌مید به‌قایی، كه له ساڵه‌كانی ١٣٨٨ تا ١٣٩٠، سه‌رۆكی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌كان و گه‌شتیاری بوو، به تاوانی گه‌نده‌ڵیی ماڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.