له ساڵدا ٣٠ تا ٤٠ هەزار منداڵی نقوستان لە دایك دەبن، بهڵام کۆمهڵگای ئێران توانای دابینکردن ژیانێکی شیاو بۆ کهمئهندامانی نییه.
ئەنووشیروان مۆحسێنیی بەندپێی، سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران گوتی لە بابەت ئەم مەسەلانەوە كە پێوەندییان بە كەم ئەندامانەوە هەیە، کێشهی بنهماییو ساختاریو كەمو كۆڕیی زۆر لە قانوونەكانی ئێراندا بەدی دەكرێ. ئه گوتی كە له ساڵدا ٣٠ تا ٤٠ هەزار منداڵی نقوستان لە دایك دەبن.
سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران لە سمیناری ڕاوێژكاریی ژێنێتیكو پێشگیری كردن لە نقوستان بوون گوتی: لە ساڵدا ٣٠ تا ٤٠ هەزار منداڵ لەم وڵاتە بە كەمئەندامیو نقووستان لە دایك دەبنو زیاتر لە نیوهی ئەم حاڵەتانە پێوەندییان بە هۆكارە ژێنێتیكییەكانەوە هەیە.
بەقسهی سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران لە ئێران ڕێكارو ئیستراتژییەكان لەم بوارەوە، چ لە ڕووی ساختارو چ لە ڕووی قانوونییەوە لاوازنو هیچ کارامه نین.
نەبوونی زانیاریی پێویست لهلایهن خەڵك لەسهر مەسەلە ژێنێتیكییەكانو زۆرەملی نەكردنی تاقیكارییە ژێنێتیكییەكان بەر لە زەماوەند كردن، یەكێكی دیكە لەم خاڵە نەرێنییانەیە كە سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ئاماژەی پێ كردون.
ساڵی ڕابردوو عەلی هیممەت مەحموودنژاد، سەرۆكی ئەنجومەنی پشتیگریی لە كەم ئەندامان گوتبووی لە حاڵی حازردا لە ئێران تاقە ئوتووبووسێكیش نییە كە جێگەی تایبەتی بۆ كەم ئەندامان هەبێ. لە فڕۆكەكانی ئەم وڵاتەش هیچ شوێنێك بۆ كەمئەندامان تەرخان نەكراەو پانتایی دەرگای شەمەندەفەرەكانیش بۆ هاتوچۆكردنی ویلچێر گونجاو نین. هەروەها لە شوێنە گەشتیارییەكانی زۆربەی شارەكانیش هیچ ئاسانكارییەك بۆ گواستنەوەی كەمئەندامان نەكراوە و هیچ كام لە هۆتێلەكانیش تاقە ژوورێكی تایبەتیان بۆ ئەم توێژه له کۆمهڵگا لهبهرچاو نهگرتوه.
بارودۆخی نالەباری كەم ئەندامان تەنیا ئەوانە نییە كە باسیان كرا، بەڵكوو دەردو ئازاری ئەوان بەشێكی تاڵ لە ڕاستیی ئەمڕۆی كۆمەڵگای ئێرانە.
لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بنەماڵەی كەم ئەندامانی ئاسایشگایەك لە ناوچەی فەردیسی كەرەج چەندین بەڵگەو ڕاپۆرتیان بڵاو كردەوە كە بەپێی ئەم بەڵگانە ئاشكرا بوو كە كەم ئەندامانی ئەم ئاسایشگایە بە كۆتو زنجیر بهسراونهتهوهو ئەشكەنجە کراون.