زیانه‌كانی سێڵاوو باران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه له شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی ده‌ڕه‌شار كه‌وتبوو، لە ئێستادا پێویستیی خێرای به چاکردنەوە هه‌یه.
به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئیلام ڕایگه‌یاند كه به هۆی بارینی باران‌و هه‌ستانی لافاو هێندێك له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه به تایبه‌ت لە ده‌ڕه‌شار زیانێكی به‌رچاوی وێكهوتو لە ئێستادا پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خێرا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دیوار‌و بورجه‌كانی “قه‌ڵای میرغولام” و “پوور ئه‌شراف” خه‌ساری گه‌وره‌یان هەڵگرتوە كه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه دەکەنو هه‌روه‌ها زیانی گه‌وره‌ش بەر شاری مێژوویی سه‌یمه‌ره كه‌وتووه.
شاری ده‌ڕه‌شار به ١٤٠ شوێنه‌واری مێژوویی تۆماركراو له لیستی شوێنه‌واره میللییەکان جه‌مسه‌ری گه‌شتیاریی پارێزگای ئیلامە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه بارینی بارانی به خۆڕ زیانی له 3 شوێنه‌واری مێژوویی ئابدانان داوه.
به‌پێی قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ی ده‌ستی و گهتشتیاریی ئابدانان به هۆی بارینی زۆر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شوێنه‌واری مێژوویی و گه‌شتیاریی “پشت قه‌ڵا”، “قه‌ڵای کەوناری هه‌زار دەرگا”و زیاره‌تگای پیرمحه‌ممه‌د له‌م شاره زیانیان لێ كه‌وتووه.
شاری ئابدانان زیاتر له ١٠٠ شوێنه‌واری مێژوویی‌و گه‌شتیاریی له لیستی شوێنه‌واره میللییه‌كان تۆمار كراوه.