وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ٤٧ كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپێكی تیرۆریستیی پێوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامی‌یان له‌م وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر کردوە.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه كه ئه‌م گرووپه له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کردەوەیەکی تیرۆریستی بکەن، به ڵام به ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م تاقمه پیلانەکەیان پووچه‌ڵ كرا.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌م وڵاته‌دا ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چهكوچۆڵو ته‌قه‌مه‌نی كراوە كه ماڵی یه‌كێك له ده‌سبه‌سه‌ركراوان له ئاواییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌دا گیراوەکان دانیان به‌مه داناوه كه پێوه‌ندییان به كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هبووه.
له درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یدا هاتووه كه كۆمه‌ڵێك له‌م ده‌سبه‌سه‌ركراوانه چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی چهكو ماده‌ی ته‌قینه‌وه له ئێران فێربوون‌و له لایه‌ن پسپۆڕانی نیزامی له‌م وڵاته ڕاهێندراون.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا‌و پاش پەرەسەندنی ناڕه‌زایه‌تیی شیعه‌کانی به‌حره‌ین لە دەسەڵاتی زۆرینەی حكومه‌تی سوننی مه‌زهه‌بی ئه‌م وڵاته، كاربه‌ده‌ستانی به‌حره‌ین بە بەردەوامیی ئێرانیان سەبارەت بە هاندانی شیعەکان‌و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاته تاوانبار کردوە.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌حره‌ین ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش به تاوانی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری وڵاتەکەی سکاڵای لە دژی ئەو وڵاتە له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رز كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتیی “مەنامە”دا گوتی وڵاتەکەی مه‌ترسیی ئێران له مه‌ترسیی داعش به كه‌متر نازانێ.