سادق لاریجانی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ڕایگه‌یاند كه ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده له ده‌زگای قه‌زایی ئێران‌دا له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که بوون.
ناوبراو وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌بوونی ١٥ میلیۆن په‌روه‌نده له ده‌زگای قه‌زایی ئیدیعا ده‌كا كه ئه‌م ڕێژه‌یه، نیشانه‌ی زۆربوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی تاوان‌و تاوانکاری نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه نیشان ده‌دا كه خه‌ڵك متمانه‌یان به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی هه‌یه.
لاریجانی له حاڵێكدا ئه‌م ئیدیعایه ده‌کا كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كان وێڕای ئاماژه به زۆربوونی ژماره‌ی به‌ندییه‌کان، قهرهپهستانی مه‌حكوومان له نێو زیندانهكانو كه‌میی جێ بۆ به‌ندكراوانی وه‌ک چه‌ند گیروگرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه زانی‌و گوتی توشبوونی تاوانباران بۆ به‌ندیخانه‌كانی له ده‌ست ئێمه‌دا نییه به‌ڵكوو ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخ‌و ره‌وشی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و به‌داخه‌وه ئاماری تاوان‌و جینایه‌ت له ئاستی ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ههردێو زیاتر ده‌بێ.
محه‌ممه‌د باقر ئۆلفه‌ت، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشگیری له ڕوودانی تاوانی ده‌زگای قه‌زاییش، مانگی ڕه‌زبه‌ری ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سزاكانی وه‌ك سووکایه‌تی، لێدان‌و كوتان، قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌رو سزا ماڵییهكانو کێشانی چه‌كی بانكی له زۆرترین تاوانه‌كانی ئێرانن.
ده‌زگای قه‌زایی ده‌ڵێ له ساڵدا ٥ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ده‌زگاكانی قه‌زایی دێ. به واتایه‌كی دیكه ڕۆژانه نزیك به ١٣ هه‌زارو ٥٠٠ په‌روه‌نده بۆ بڕیاردان‌و لێپرسینه‌وه به‌ڕێی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كرێ. جگه له زۆربوونی پهروهندهكانی ده‌زگای قه‌زایی به گشتی، په‌روه‌نده‌ی دادگاكانی بنه‌ماڵه‌ش سه‌دی ١٥ به‌رزبۆته‌وه كه له‌م به‌ینه‌دا ٢ له ٣ی پێوه‌ندیی به نه‌فه‌قه، مارهییو حه‌زانه‌تی منداڵ‌و یه‌ك له 3ی پێوه‌ندیی به ته‌ڵاقه‌وه هه‌یه. له نێو ئه‌م 5 میلیۆن په‌روه‌نده‌یه، ده‌ستدرێژی، چه‌قۆكێشی، دزیی به چهکو ده‌یان تاوانی دیكه‌ش هه‌یه.