په‌روه‌نده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران بۆ كومیته‌ی گه‌مارۆكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێردرا.
سه‌رۆكی شورای ئه‌منیه‌ت گوتبووی كه ئه‌گه‌ر كومیته‌ی گه‌مارۆكان داوا بكا بابه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران له مانگی داهاتوودا له شورای ئه‌منیه‌ت بێته به‌ر باس، هه‌لی له‌بارو کاتی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك دێنین.
دیپڵۆماتهكان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئێران له بڕیارنامه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لای دابێ، له‌وانه‌یه كومیته‌ی گه‌مارۆكان چه‌ند كه‌س یان شیركه‌تی دیكه‌ی ئێرانی له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی بهاوێژێ.
پێشتر ویتالی چۆركینو لی جین، نوێنه‌ری وڵاتانی فه‌رانسه‌و چین له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تاوتوێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران له شورای ئه‌منیه‌تیان به بڕیاری به‌په‌له زانیبوو و له‌و سۆنگه‌یه‌وه دژایه‌تییان كردبوو، به‌ڵام ئا‌مریكا، بریتانیا، فه‌رانسه‌و ئاڵمان ڕۆژی ڕابردوو داوایان له كومیته‌ی گه‌مارۆكانی ئێران له شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد دژی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران كه به قسه‌ی ئه‌م دیپڵۆماتانه ڕێككه‌وتننامه‌ی گه‌مارۆی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردوه، هه‌ڵوێست بگرن.
ئه‌م ٤وڵاته له به‌رنامه‌یه‌كدا كه ورده‌كاریی هاویشتی ئه‌م مووشه‌كه باس كراوه گوتوویانه ئه‌م مووشه‌كه بالستیكه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیی هه‌بووه.
وڵاتانی ڕۆژاوا له نامه‌یه‌كدا كه بۆ شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ناردووه، ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م مووشه‌كه پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌ته.