ڕاوێژكاری ئانگلا مێركێل، کۆماری ئیسلامیی ئێران له پاش ڕێككه‌وتنی ناوكییش به مه‌ترسیدار ده‌زانێ.
كریستۆف هۆیسگێن ده‌ڵێ، له ئێستاشدا جێگیركردنی قه‌ڵخانی مووشه‌كیی ناتۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران به پێویست ده‌زانێ.
كریستۆف هۆیسگێن، ڕاوێژكاری ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێڕای ئاماژه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، جێگیركردنی قه‌ڵخانی مووشه‌كیی ناتۆی به پێویست زانی‌و پێداگریی له سه‌ر ئه‌و بڕیاره كرده‌وه. ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی بنیاتی “كێنراد ئادنائێر” له بێرلین وێڕای ئاماژه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران گوتی: “ئێمه ده‌زانین که ئێران ده‌توانێ مووشه‌كی دوورهاوێژی دیكه‌ش به‌رهه‌م بێنێ.”
پاش ڕێككه‌وتنی گشتگیری ناوكیی ئێران، گرژی له نێوان ئه‌م وڵاته‌و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كه‌م بۆته‌وه، به‌م حاڵه‌ش كریستۆف هۆیسگێن ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی گشتیی ئێران كرد‌و گوتی ئێران هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جیهان.
ناوبراو گوتی: به چاوخشاندنێك به سیاسهتو تێڕوانینی ئێران ۆ کێشه‌کان، هێڵی سیاسیی ئه‌م وڵاته‌و، ئه‌وه‌ی كه ئێران چۆن لوبنانی ناسه‌قامگیر كرد، كرده‌وه‌كانی سپای پاسداران له سووریه‌و چالاكییه‌كانی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ده‌بێ به سانایی بڵێین كه ناتۆ به‌رپرسی پاراستنت گیانی هاووڵاتییانه له هه‌مبه‌ر مووشه‌كه‌كانی ئێران. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه گرینگ نییه كه ئه‌م مووشه‌كانه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تومی بن یان نه‌بن.