پاش كوژرانی كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌و هێزه‌کانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریه، سپا ده‌ڵێ له عه‌مه‌لیاتێكدا ناوی “تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌خت” ی له‌سه‌ر داناوه، ئامانجه نیزامییه‌کانی له سووریه گۆڕیوه.
عه‌مه‌لیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌خت كه به دروشمی ئازادكردنی حه‌له‌ب ته‌نانه‌ت به نرخی كوژرانی ١٠٠ هه‌زار كه‌سیش بووبێ له ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌كانی حه‌له‌ب ده‌ستی پێكردبوو، به چه‌ندین هۆكاری وه‌ك زۆروونی ژماره‌ی كوژروانی هێزه‌كانی ئێران‌و حیزبۆڵڵای لوبنان و پێشڕه‌ویی گرووپه‌كانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له به‌ره جیاجیاكان، ڕه‌وتی عه‌مه‌لیاتی سپای پاسدارانی له سووریه گۆڕی.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئامانجی عه‌مه‌لیاتی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه‌كانی شیعه‌نشینی فۆعه، كفربا و ئه‌لزه‌هرا به حه‌شیمه‌تی نزیك به 6 هه‌زار كه‌س بووه‌و قه‌راره پاش لابردنی گه‌مارۆی ته‌واوی ئه‌م ناوچانه، “نه‌خشه‌ڕێ”ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبۆڵلای لوبنان له ساڵی ١٩٨٢ تا ٢٠٠٠ كه باشووری لوبنانیان داگیر کرد، له جێی هه‌موو گه‌ڵاڵه‌كانی عه‌مه‌لیاتیی له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژاوای سووریه دابندرێ.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سپای پاسداران‌و حیزبۆڵڵای لوبنان له سووریه تا ئێستا له ٥٠٠ كه‌س تێپه‌ڕیوه.