شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕیزی خراپترین شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانیی جیهان دایه.
سكای ترێكس، شیركه‌تی ڕاوێژكار که نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی له له‌نده‌نه‌و له بواری پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی خزمه‌تگوزاریی ده‌دا، له نوێترین پله‌به‌ندیی خۆیدا ئایرهكانی جیهان له ساڵی ٢٠١٥ بلاوی كردۆته‌وه‌و، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته دوو شیركه‌تی ئێرانیی ئێران ئایر و ماهان ئایر له ڕیزی خراپترین ئایرلاینه‌كانی جیهان دان.
له‌م لیسته‌دا شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی وڵاتانی قه‌ته‌ر، سه‌نگاپوور، هونگكۆنگ، توركیه، ئیمارات، ژاپۆن، ئه‌ندۆنێزی، تایوان‌و ئۆسترالیا له پله‌كانی یه‌ك تا ١٠ی باشترین شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی جیهاندا جێیان گرتووه.