ماریا زاخاروا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ده‌ڵێ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ مۆسكۆ زۆر گرینگ نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیتارتاس، زاخاروا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ڕووسیه گرینگی تایبه‌تیی هه‌یه یان نا؟ گوتی مانه‌وه‌ی ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بۆ ئێمه هیچ گرینگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، ئێمه ناڵێین ئه‌سه‌د ده‌بێ بڕوا یان بمێنێته‌وه.
وا وێده‌چێ كه مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتی سووریه‌دا گهورهترینو سه‌ره‌كیترین كێشه‌و ناکۆکیی نێوان ئێران‌و ڕووسیه له قه‌یرانی سووریه بێ كه محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانیش ڕۆژی دووشه‌ممه به خشکه ئاماژه‌ی پێكرد.
جه‌عفه‌ری له قسه‌كانیدا که پاش مانگێک له ده‌ستپێکی عه‌مه‌لیاته‌کانی ڕووسیهو ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له كاروباری نێوخۆی سووریه‌دا ده‌یکرد، گوتی : هێندێك ئه‌وه نازانن كه ده‌ڵێن به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێ یان كه‌سێكی دیكه جێگه‌ی بگرێته‌وه. به‌ڵام ئێمه پاش ئه‌و كه‌سی دیكه‌مان نییه له جێی ئه‌وی دابنێین.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی ڕووسیه له سووریه گوتی: دۆسته‌که‌ی ئێمه له باكوور که ئێستا هاتۆته سووریه‌و یارمه‌تی نیزامیی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی دایه‌و له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه نه‌بێ كه ئه‌سه‌د ده‌بێ بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه هاتووه به‌ڕوودا كه‌وتووه‌و ده‌بێ به‌رگری بكا.