ئێران جێبەجێكردنی ڕێککهوتننامهی ئهتومی لهگهڵ وڵاتانی ١+٥ ی بە کهمکردنهوهی ژمارهی سانتریفیوژەكان پیتاندنی ئورانیوم له نهتهنز دەست پێكرد.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ٢٠ نوێنەری مەجلیس داوای ڕاگیرانی بڕیاری كۆكردنەوەی سانتریفیووژەكانی نەتەنزو فۆردۆیان لە سەركۆمار كردوهو لەم بارەوە ناوبراویان وریا كردۆتهوه.
ئەم نوێنەرانە ئەم هەوڵە لە ناكاوەیان بە مەترسییەك بۆسەر بەرژەوەندییە ئێران لهقهڵهم داوه.
هاوكات عەبباس عێراقچی، جێگری كاروباری حقووقیو نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوە، دەڵێ ڕەوتی جێبەجێكردنی بەرجام به ڕهسمی دەستی پێ كردوە و هەوڵ دەدرێ لە ماوەی 2 مانگی داهاتوودا گاته دوا قۆناغی زۆی.
لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ناوكیی نێوان ئێرانو وڵاتانی ١+٥دا و لە سەر بنەمای بەرنامەی هاوبەشی گشتیی نێوان لایەنەكانی ئەم ڕێككەوتنە، ئێران ئەركدار كراوە كە ژمارەی سانتریفیووژەكانی كەم بكاتەوەو ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی دابەزێنێ. لە بەرامبەر ئەوەشدا وڵاتانی ئەندامی ١+٥ بەڵێنییان داوە هاوكات لەگەڵ پێبەند بوونی ئێران بە وادەو بەڵێنییەكانی خۆی لە چوارچێوەی بەرجامدا، ئەوانیش گەمارۆ ئابووری، ماڵیو بانكییەكان بە دژی ئێران، بەرەبەرە هەڵپەسێرنو لە هێندێك بابەتیشدا بە یەكجاری هەڵیانوەشێننەوە.