په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران په‌ره‌ی به نیگه‌رانیی کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌و کاربه‌ده‌ستێکی بێهزیستیی ئێرانیش نایشارێته‌وه که ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌ویش له هه‌ڵکشانی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نیگه‌رانه.
حه‌سه‌ن موسه‌وی چه‌له‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوسینگه‌ی کار‌و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوی بێهزیستی ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگای ئێران له ڕووی له که‌میدانی ته‌مه‌نی توشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ڵکشانی ته‌ڵاق، دابه‌زینی ژیانی هاوبه‌ش، په‌ره‌سه‌ندنی ئیدز، زۆربوونی منداڵانی کار‌و توشبوون به شیشه له بارودۆخێکی زۆر خراپ‌و جێی نیگه‌رانی دایه.
موسه‌وی چه‌له‌ک ده‌ڵێ زۆربوونی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌ت‌و سڵامه‌تیی کۆمه‌ڵاتی خه‌ڵکی ئێران داناوه. ئه‌و ده‌ڵێ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ر دێ‌و زیاد دهبنو دهوڵهتو لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان ده‌بێ زیاتر له خه‌می ئه‌و دۆخه‌دا بن.
ئێعتیاد، هه‌ژاری، ته‌ڵاق، ئازاردانی ژن‌و منداڵ به به‌شێکی گرینگ له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران داده‌نرێن، به‌ڵام لایه‌نه ڕهسمیو پێوه‌ندیداره‌کان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماری ڕه‌سمی له‌سه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆ دهبویڕن.
حه‌سه‌ن موسه‌وی چه‌له‌ک، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوسینگه‌ی کار‌و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوی بێهزیستی ده‌ڵێ خه‌مساردیی دهوڵههت گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که له به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه‌دا ته‌نانه‌ت چووکترین ئاماژه‌ش به خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵام پێویسته له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌دا ” سه‌نه‌دی کۆنتڕۆڵ‌و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان” بنووسرێ‌و کاری له‌سه‌ر بکرێ.
محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه له‌م حه‌وتوویه‌دا بۆ تاوتوێ‌و په‌سه‌ندکردن ده‌درێته مه‌جلیس.