ژماره‌ی كوژراوه‌کانی سپای پاسداران له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا به‌هۆی به‌رده‌وامیی ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی ئێران له‌م وڵاته هه‌روا له هه‌ڵکشان دایه.
ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، به‌رپرسی پێوه‌ندی گشتیی سپای پاسداران به هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ١٤ كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسداران له سووریه كوژراون.
به قسه‌ی ناوبراو دوو كه‌س له سه‌ركرده‌كانی سپای پاسداران به ناوه‌كانی ئه‌مین كهریمیو عه‌بدوڵا باقری له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا كوژران. ئه‌وان سه‌ر به هێزه‌كانی سپای ئهنسارولمێهدیی سپای پاسداران بوون. هه‌روه‌ها یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی سپای پاسداران به ناوی “ڕه‌زا خاوه‌ری”ش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا‌و له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سووریه‌دا كوژرا .
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا فارس نیوز که ئه‌ویش له سایته نزیكه‌كانی سپای پاسدارانه ڕایگه‌یاند، كه پاسدارێكی دیكه‌ی ڕێژیم به ناوی محه‌ممه‌د ئیستحكامی خه‌ڵكی جههڕۆم له وڵاتی سووریه‌دا كوژراوه‌و جه‌نازه‌که‌یان بۆ ئێران گواستۆته‌وه، به‌ڵام شوێنی کوژران‌و پله‌ی نیزامیی ئه‌م ئه‌فسه‌ره ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
پاش هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر وڵاتی سووریه‌و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌واڵ له‌باره‌ی پێشڕه‌ویی ئه‌رته‌شی سووریه به پشتیوانیی ڕووسیه، ئێران‌و حیزبۆڵای لوبنان له حه‌له‌ب، هه‌واڵی زیاتر له كوژرانی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی سپای پاسداران له سووریه بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا جه‌نازه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌م هێزانه‌ی ئێران كه له سووریه كوژراون له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، ئههوازر، نه‌جه‌ف ئاباد و سه‌بزه‌وار ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان کراون.