عه‌بدوڵڵا باقری نیارهكی، ئێسكۆرتی پێشووی ئهحمهدینژاد له عه‌مه‌لیاتێكی نیزامی‌دا له شاری “حه‌له‌ب”ی سووریه كوژرا.
بڕیاره به‌م زووانه ته‌رمی عه‌بدوڵڵا باقری نیارهكی به‌ڕێی تاران بكرێته‌وه. ناوبراو ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵ و باوكی ٢ كچ بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م كه‌سه له‌م كاته‌وه كه ئهحمهدینژاد سه‌رۆكی شاره‌داریی تاران بوو وه‌ك ئێسكۆرت پارێزگاری لێ كردووه.
كوژرانی عه‌بدوڵڵا باقری نیارهكی له حاڵێكدایه كه‌له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ته‌رمی دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی سپای پاسداران به ناوه‌كانی فه‌رشاد حه‌سه‌نی زاده و مه‌جید موختاروهند له تاران نێژراوه، ئه‌م دوو كه‌سه‌ش هه‌ر له ڕه‌وتی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژران.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، جێگری عه‌ره‌بی ـ ئافریقایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژێك به‌ر له كوژرانی عه‌بدوڵڵا باقری نیارهكی وه‌ك یه‌كێكی دیكه له هێزه‌كانی سپای پاسداران كه به‌ڕێی سووریه كرابوو، وتبووی: “ئێستا ئه‌رته‌شی سووریه ده‌ستی به عه‌مه‌لیاتێكی وشكانی كردووه و ڕاوێژكارانی نیزامیی ئێرانیش ته‌نیا له بواری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆریسم، ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتبووی له حاڵێكدا كه ئه‌رته‌شی سووریه له شه‌ڕ به‌دژی تێرۆریسته‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه، ئێمه‌ش ڕێژه‌ی ڕاوێژكارانی خۆمان له‌م وڵاته زیاتر ده‌كه‌ین.”
كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بشێوییه‌كانی سووریه حاشایان له بوونی هێزه نیزامییه‌كانی خۆیان له‌م وڵاته ده‌كرد. به‌ڵام دواتر پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌ستێوه‌ردانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه ئاشكرا بوو، كاربه‌ده‌ستانی ئێران به ناچار ڕایانگه‌یاند كه هێزه نیزامییهكانیان ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕاوێژ پێدانی فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه له‌م وڵاته ئاماده بوون. ئێستاش ڕاگه‌یه‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌م پاسدارانه‌ی كه له سووریه ده‌كوژرێن وه‌ك “پارێزگارانی حه‌ره‌م” نێودێر ده‌كه‌ن.