له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ر نه‌بێ ٥ هاووڵاتیی ئێرانی و ٣ كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له ڕه‌وتی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریه‌دا كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، ته‌رمی ئه‌حمه‌د ئیستحكامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ ڕه‌زبه‌ر بۆ شیراز گوازرایه‌وه و ڕۆژی هه‌ینی له جه‌هرۆم ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی بۆ داندرا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكی بنیادی به‌ناو شه‌هید و ئیسارگهرایانی شاری جه‌هرۆم، ئه‌حمه‌د ئیستحكامی وه‌ك پاسداری پارێزگاری حه‌ره‌م ناساندبوو كه له سووریه كوژراوه.
كوژرانی ئه‌م پاسداره له حاڵێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی “نادر حه‌مید ده‌یله‌می”ش له ئه‌هواز نێژرا. به‌م جۆره كه ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه ناوبراویش هه‌ر له سووریه كوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێك له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی ئێران نادر حه‌مید ده‌یله‌می حه‌وتووی ڕابردوو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله له ڕه‌وتی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه نێوخۆییه‌كانی سووریه زۆر به توندی بریندار بوو، ناوبراو پاش ئه‌م ڕووداوه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌وته ژێر چاوه‌دێریی پزشكی، به‌ڵام هه‌وڵی پزیشكان بێ ئاكام مایه‌وه و ئه‌ویش كوژرا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی مه‌جید سانعی و موجته‌با كه‌ره‌می كه هه‌ر له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژرابوون، له شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌جید سانعی موه‌فه‌ق، ئه‌ندامی گوردانی ١٦١ ئیمام حوسێنی هه‌مه‌دان و موجته‌با كه‌ره‌می ئه‌ندامی گوردانی ١٥٤ی ته‌كاوه‌ری هه‌مه‌دان بوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی “ڕه‌زا دامروودی”ش كه یه‌كێكی دیكه له پاسداره كوژراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سووریه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری سه‌بزه‌وار به‌ڕێوه‌چوو. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌رمی ڕه‌زا دامروودی به‌ڕێی ئاواییه‌كه‌ی خۆی كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ٣ هاووڵاتیی ئه‌فغانی كه له سووریه كوژرابوون له شاری قوم به‌ڕێوه‌چووه. سه‌ید موجته‌با حوسێنی، سه‌ید زیا حوسێنی و عه‌لی غوڵامی ٣ كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون كه له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژراون.
ئه‌رته‌شی سووریه به هاوڕێیه‌تیی هێزه‌كانی حیزبوڵڵای لوبنان و به پشتیوانیی هێزی هه‌وایی ڕووسیه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سووریه ده‌ستی به عه‌مه‌لیاتێكی به‌ربڵاو به‌دژی هێزه‌كانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د كردووه.
ڕاگه‌یه‌نه ڕۆژاواییهكان ده‌ڵێن ٢ هه‌زار ئێرانیش له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا به‌شدار بوون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئاماده بوونی هێزه‌كانی خۆیان له سووریه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ئه‌سه‌د ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن هێزه‌كانیان ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕاوێژ پێدانی ئه‌رته‌شی ئه‌سه‌د به‌ڕێی سووریه كراون.